دەربارەی فەرهەنگی زاراوە تەکنەلۆژییەکانی Kitn

پڕۆژەی فەرهەنگی سەرهێڵی زاراوە تەکنەلۆژییەکانی کەی ئای تی ئێن Kitn IT Dictionay، یەکەم فەرهەنگی سەرهێڵی تایبەتی بواری تەکنەلۆژیایە کە بەشێوەیەکی تایبەت درووستکراوە، کە لە ڕێییەوە دەتوانیت مانای زۆرێک لە زاراوەکانی تەکنەلۆژیا بزانیت لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر وشەکان، هەروەها سەرجەم زانیارییەکانی ناو فەرهەنگ خۆڕاییە و لەلایەن نوسەران و ستافی کەی ئای تی ئێنەوە پەرەی پێدراوە، خۆشحاڵ دەبین هاوکار بن لە گەڵماندا، بە دەوڵەمەندکردنی زمانەکەمان، گەر وشەیەک لە فەرهەنگەکەدا نییە تەنها ئینگلیزییەکەیمان بۆ بنێرن هەوڵ دەدەین لە کەمترین ماوەدا زیادی بکەین، یاخوود ئەگەر ڕونکردنەوەیەکی باشتر دەزانن لەسەر ووشەکان ئەوا هاوبەشی پێبکەن لە فەرهەنگدا تاوەکو هەموولایەک بتوانن سوودی لێ وەربگرن. ئەو سەرچاوانەی بەکارهێنراون لە ناو فەرهەنگەکەدا، پەرتوکی گەشەپێدانی وێبی هێمن مەلا کەریم بەرزنجی و ویکیپیدیا.